برێت ماکگورک ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی قامیشلو ده‌ربڕی

برێت ماکگورک ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی قامیشلو ده‌ربڕی
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ ھاوپه‌مانیی شه‌ڕ دژ به‌ داعش به‌ توندی سه‌رزه‌نشتی ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێی شاری قامیشلوی کرد که‌ بووه‌ ھۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان ھاووڵاتی شاره‌که‌.

برێت ماکگورک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ ھاوپه‌مانیی شه‌ڕ دژ به‌ داعش له‌ تویته‌که‌دا ده‌نووسێت "به‌ توندترین شێوه‌ ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ ده‌رده‌بڕین. ھاوکاریمان به‌رده‌وام ده‌بێ تا داعش تێک ده‌شکێنین".
Top