جیهان كۆریای باكوور: به یاسای جه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین
ئه‌و به‌رپرسه كۆرییه، بۆ ئاژانسی "ئه‌سۆشیه‌تید پرێس"، كه وه‌ك یه‌كه‌م ئاژانسی هه‌واڵ له‌و وڵاته ده‌ستبه‌كار بووه، رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی مانۆری سه‌ربازی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور، له‌مانگی داهاتوو، كارێكی دوژمنكارانه‌یه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و لێدان له سه‌ركردایه‌تی پیۆنگ یانگ.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا "هێلی سوور"ی به‌زاندووه به‌رامبه‌ر به كۆریای باكوور و پیۆنگ یانگ ئه‌و كرده‌وانه به "راگه‌یاندنی جه‌نگ" داده‌نێت و له‌مه‌ودواش به یاسای جه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌كه‌ن.
