وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: لەگەڵ بەریتانیا هەمان هەڵوێستمان بەرامبەر سووریا هەیە

 وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: لەگەڵ بەریتانیا هەمان هەڵوێستمان بەرامبەر سووریا هەیە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند فەرەنسا و بەریتانیا لە شەڕێکی هاوبەشدان دژ بە گرووپە توندئاژۆکان و دەبێت هەماهەنگییەکانی نێوانیان پەرەپێبدەن.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ژان مارک ئایرۆڵت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس رایگەیاند، رێکخراوی داعش بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە لە سەر ئاسایشی هەردوو وڵات، هەربۆیە لەندەن و پاریس لەم شەڕەدا بە هەموو شێوەیەک یارمەتی یەکدی دەدەن.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتیشی "کاتی ئەوەیە جەخت لە سەر پابەندبوون بە بەها باڵاکانی مرۆڤایەتی و ئازادی و سەروەری یاسا بکەینەوە و رێگاش نەدەین کۆمەڵگە لە سەر بنچینەی ئاین و جیاوازی کۆمەڵایەتی دابەش بێت".

ژان مارک جەختیکردەوە، فەرەنسا و بەریتانیا هەمان هەڵوێستیان دەربارەی قەیرانی سووریا هەیە.
Top