نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە
ئاكام عەبدوڵا، لە كۆمپانیای سمبولی هەڵەبجە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی بەبەرزبونەوەی زیاتری تۆماركردو نرخی 100 دۆلار بەرانبەرە بە128 هەزار و 250 دینار، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ 128 هەزار دیناربوو".
وتیشی "نرخی 100 یۆرۆ بە 142 هەزارو 500 دینارە، 100 پاوەند بە 169 هەزار دینارە، 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 37 هەزار دینارە".
هەروەها نرخی 100 لیرەی توركی 43 هەزار و 500 دینارە، لەكاتێكدا پێش كودەتا سەرنەكەوتوەكەی 15ی ئەم مانگەی توركیا، نرخی 100 لیرە 46 هەزار دینار بوو.
نرخی دراوە بیانیەكان بەرامبەر بەدۆلار، 100 یۆرۆ بە 110 دۆلارو 80 سەنتە، 100 پاوەندیش بە 131 دۆلار و 75 سەنتە.
خەندان-
