لە رێگایەكی سێرت دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی توركیا كوژران

 لە رێگایەكی سێرت دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی توركیا كوژران
لە رێگایەكی نێوان سێرتی باكووری كوردستان بەهۆی بۆمبەوە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی توركیا كوژران.

شەوی چوارشەممە 27-7-2016 لە رێگای نێوان شارەكانی سێرت- دێهـ تەقینەوەیەك روویدا.

بەهۆی تەقینەوەكە، دوو لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان كوژران و یەكێكیش بریندار بوو. بریندار و كوژراوەكان رەوانەی نەخۆشخانە كران و لە شوێنی رووداوەكەش رێوشوێنی ئەمنی تووند گیراوەتەبەر.

میدیاكانی توركیا رایانگەیاندووە، هێرشەكە لەلایەن گەریلاكانی پەكەكە و لەڕێگەی بۆمبی چێنراو بە كۆنترۆڵ تەقێندراوەتەوە. بەڵام توەكو ئامادەكردنی ئەم هەواڵە میدیاكانی پەكەكە، ئەنجامدانی كردەوەكەیان لەلایەن گەریلاكانیان پشتڕاست نەكردووەتەوە.
Top