توركیا؛ 102 ده‌زگای راگه‌یاندن داخران
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ-ی سه‌ر به حكومه‌تی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی یاسای باری نائاسایی له توركیا، سێ ئاژانس و 16 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و 23 رادیۆ و 45 رۆژنامه و 15 گۆڤار و 29 خانه‌ی چاپ داده‌خرێن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕیاردراوه به دوورخستنه‌وه‌ی 684 سه‌رباز كه ژماره‌یه‌ك ژه‌نه‌ڕاڵ و ئه‌دمیڕاڵ-یان تێدایه به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی شه‌وی 15ی ته‌مموز.
هه‌روه‌ها بڕیاردراوه كه فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه و فه‌رمانده‌ی گشتی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كان بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
دره‌نگانی شه‌وی 15ی‌ته‌مموز، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی توركیا كوده‌تایان به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا راگه‌یاند، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شكستپێهێنانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی راگه‌یاند.
لانی كه‌م 246 هاوڵاتی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌وه كوژراون و نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 200ی دیكه برینداربوون.
شه‌وی 20ی ئه‌م مانگه رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی وتارێكدا رایگەیاند، بۆماوەی 3 مانگ باری نائاسایی لەتوركیا رادەگەیەنن و دەستوریش ئەو رێگەیەیان پێدەدات.
دواتر شه‌وی 21ی ته‌مموز، په‌رله‌مانی توركیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ باری نائاسایی په‌سه‌ندكرد دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی، سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگه‌یه‌ندرا.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد كه 13 هه‌زار و 165 كه‌س به‌گومانی بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 15ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستگیركردووه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌نێویاندا هه‌زار و 485 ئه‌فسه‌ری پۆلیس، زیاتر له 8 هه‌زار سه‌ربازی سوپا، 2 هه‌زار و 101 دادوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، 52 پارێزگار و 689 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی هه‌ن.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ-
