موچەی وەزیری نەوتی ئێران سێ هەزار دۆلارە
زەنگەنە بە ئاژانسی شانای ڕاگەیاند "حکومەتی ئێران پێداچوونەوەی بە لیستی مووچەی فەرمانبەراندا دەست پێ کردوە و لەو پرۆسەیەشدا مووچەی ١٢٠ بەڕێوبەری وەزارەتی نەوت کەم کراوەتەوە".
وتیشی"هەموو موچەکەم ١٠ ملیون تمەنی ئێرانیە. (نزیکەی ٣ هەزار دۆلار)".
بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران بەڕەچەڵەک کوردە و لە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە ، ٢٢ ساڵە لە حکومەتە جیاوازەکانی ئێراندا پۆستی وەزیری هەیە هەر لەبەر ئەوەش نازناوی "شیخ الوزراء" پێ بەخشراوه.
وڵاتی ئێران بە چوارەم بەرهە هێنی گەورەی نەوتی جیهان دادەنرێت و لە بواری غازی سروشتیشدا بە دووەم گەورەترین وڵاتی جیهان هەژمار دەکرێت.
