یه‌کێتی ئه‌وروپا 104 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاواره‌کانی عێراق کۆده‌کاته‌وه‌

یه‌کێتی ئه‌وروپا 104 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاواره‌کانی عێراق کۆده‌کاته‌وه‌
ئاژانسی ئه‌نادۆلوی تورکی ڕاگه‌یاند له‌ هه‌ڵمه‌تێکدا یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕی 104 ملیۆن یۆرۆی کۆکردووه‌ته‌وه‌ بۆ هاوکاریی خه‌ڵکی ئاواره‌ی ئەو ناوچانە کە داعش داگیری کردبوون.

سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێ "یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌م هه‌فته‌یه‌دا 104 ملیۆن یۆرۆی کۆکردووه‌ته‌وه‌ بۆ هاوکاریکردنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ به‌ هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ ئاواره‌ بوون.

له‌ کۆنفرانسه‌که‌ی واشنتۆن که‌ بۆ مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بارودۆخی مرۆیی عێراق به‌سترا کۆمه‌کبه‌خشه‌کان به‌ڵێنی 2.1 ملیار دۆلاریان دا بۆ هەمان مەبەست.
Top