داعش ناسنامەی خۆكوژەكەی قامیشلۆی ئاشكراكرد
كاتژمێر 9:25 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری گەورەی بۆمبڕێژكراو لەشاری قامیشلۆ تەقێندرایەوە كە تیایدا داعش بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ، بەهۆیەوە لانیكەم 50 كەس شەهیدو زیاتر لە 140 دیكەش برینداربوون.
ئاژانسی (ئەعماق) ی سەر بە داعش بڵاویكردەوە، خۆكوژەكە ناوی ئەبو عائیشە ئەلئەنسارییە و توانیویەتی بە بارهەڵگرێكی بۆمبڕێژكراوە لەناوەڕاستی بارەگاكانی بەرگری و ناوخۆ و تۆماركردنی سەربازی و پەیوەندییە گشتییەكانی گشتییەكانی گەڕەكی رۆژئاوای شاری قامیشلۆ خۆی بتەقێنێتەوە.
داعش دەڵێت، هێرشەكە "وەڵامێكە بۆ ئەو تاوانانە" ی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە دژی "هاوڵاتیانی مەدەنی لە ژن و منداڵی بێ چەك" لەشاری مەنبەج ئەنجامی دەدەن و هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زیاتریكردووە.
قامیشلۆ سه‌ر بهكانتۆنی جه‌زیره‌یه له‌خۆرئاوای كوردستان
كه‌ناڵی روناهی نزیك له‌په‌یه‌ده، له‌زاری كه‌نعان به‌ره‌كات، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆیی كانتونی جه‌زیره-ه‌وه بڵاویكرده‌وه "لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری قامشلۆ شه‌هیدبوون".
ته‌قینه‌وه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ئاسایشی گه‌ڕه‌كی غه‌ربی له‌شاری قامیشلۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی شاری عامودا بووه.
تەقینەوەكەی قامیلشۆ كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو بەشێك لەسەركردەو پارتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان (باشوور)، بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەكەیان كرد‌و لەپاڵ گەیاندنی هاوخەمیو نیگەرانییاندا، ئامادەیی بۆ هەر هاوكاریی‌و بەدەمەوەچوونێك نیشاندەدەن.
