حزبەكەی ئەردۆگان پڕۆژه‌ی گەڕاندنەوەی سزای له‌سێداره‌دان ده‌باته په‌رله‌مان
سایتی T24 له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئاكپارتی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده بكه‌ن له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی كوده‌تایان داوه له 15ی ته‌مووزدا.
مسته‌فا شانتۆپ ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ئاماژه‌ی دا كه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه سزای له‌سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و گوتی "به‌ر له‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاش بدرێت من له‌گه‌ڵ ئهوهدابوومه بۆ چه‌ند تاوانێك سزای له‌سێداره‌دان هه‌بێت. بۆ نموونه ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌ت و كوشتنی مرۆڤی بێ‌تاوان به‌بێ هیچ هۆكارێك، چونكه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و تاوانانه سزای له‌سێداره‌دان سنووردار بكرێت باشه. ده‌كرێت له‌ناو په‌رله‌مانیش ته‌نیا بۆ كوده‌تاچییه‌كان سزای له‌سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه".
لای خۆیانەوە، جه‌هه‌په و هه‌ده‌په دژایه‌تی خۆیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام مه‌هه‌په ده‌ڵێ ئێمه له په‌رله‌مان به به‌ڵێ ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ین. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بخرێته ده‌نگدانه‌وه به ده‌نگی ئاكپارتی و مه‌هه‌په جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یه‌كێتی ئه‌وروپاش توركیای ئاگادار كرده‌وه به‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه، كه سزای له‌سێداره‌دان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی سزای له‌سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه ئیدی ده‌رگه‌ی گفتوگۆی ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌یه‌كجاری داده‌خه‌ین.
ئه‌گه‌ر توركیا سزای له‌سێداره‌دان بۆ كوده‌تاچییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكاش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌تحوڵلا گوله‌نی راده‌ست ناكاته‌وه، چونكه له رووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ناكرێت كه‌سێك راده‌ستی وڵاتێك بكه‌یته‌وه و له سێداره‌ی بده‌ن.
بۆیه ئێستە له‌ناو سیاسی و پارته‌كانی توركیاشدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بوون به 2 به‌ش، هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌گه‌ر سزای له‌سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه گرنگه، چونكه ئیدی هیچ گروپ و لایه‌نێك ناتوانێت هه‌وڵی كوده‌تا بدات. له به‌رامبه‌ردا لایه‌نێكی دیكه هه‌ن كه پێیان وایه كه ئه‌گه‌ر سزای له‌سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه، هه‌وڵی چه‌ندین ساڵه‌ی توركیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌فیڕۆ ده‌چێت.
