ئەمساڵ زۆرترین پەنابەر لە ڕێگەی ئەوروپادا خنكاون
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێ "له‌م چه‌ند مانگه‌دا 3 هه‌زار که‌س خنکاون، 250 هه‌زار که‌سیش توانیویانه بگه‌نه ئه‌وروپا. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که ساڵی 2016 بکات به پڕ مه‌رگترین ساڵ، له مانگی تشرینی یه‌که‌میشدا ژماره‌ی مردن گه‌یشته 3 هه‌زار کەس، له کاتێکدا ئه‌مساڵ تا ئێستە مانگی ته‌مووز ته‌واو نه‌بووه".
یەكێتی ئەوروپا لە ڕێگەی گرتنی ڕێگەی وشكانی نێوان توركیا و بولگاریا لەلایەكەوە و گرتنی ڕێگەی ئاوی نێوان توركیا و یۆنان لە لایەكی ترەوە، تا رادەیەكی زۆر بەری بەقاچاخ رۆیشتنی پەنابەران بۆ ئەوروپا گرتووە، بەڵام پەنابەران لە ڕێگەی لیبیاوە بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ بەقاچاخ چوونە ئەوروپا، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی و پەرەسەندنی شەڕ و مەرگەساتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
