مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر له ئێران به 400 دۆلار دیارى كرا
حكوومه‌تى ئێرانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه به‌رزترین مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رى حكوومه‌ت ده‌بێت 189 ملیۆن ریال بێت (6100 دۆلار) و 100 ملیۆن ریالیش بۆ ئه‌وانه‌ى له سیاسه‌ت كار ده‌كه‌ن .
له‌وباره‌یه‌وه، محه‌مه‌د باقر نۆبه‌خت، گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئێرانى، راى گه‌یاند :" هه‌ر بڕه مووچه‌یه‌كی مانگانه له‌وه زیاتر بێت، به "تاوان" داده‌نرێت و رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێته‌وه.
پێش ماوه‌یه‌ك ئه‌وه ئاشكرا بوو، مووچه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره جێبه‌جێكاره‌كانى ده‌زگا حكوومییه‌كان، ئه‌وه‌ى ده‌رخست، كه مووچه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌بووه 100 هێنده‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایی بووه.
وه‌ك ئاشكرا بوو، مووچه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى بانكێك گه‌شتووه‌ته 60 هه‌زار دۆلار له مانگێكدا، له كاتێكدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایی كه‌رتى گشتى، ته‌نها 400 دۆلار بووه، بۆیه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره و سێ به‌ڕێوه‌به‌رى دیكه‌ى بانكه‌كان له مانگى رابردوودا له پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئیداره‌ى سندوقى په‌ره‌پێدان، خانه‌نشین كران.
باسنيوز
