هێرشكارەكەی ژاپۆن پێشتر باسی لە كوشتنی كەسانی "شێت" كردووە
دوای دوو کاژێر لە ئەنجامدانی هێرشەکە، هێرشبەر خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
بەگوتەی پۆلیسی شارەكە هێرشبەرەکە رایگەیاندووە، مرۆڤە شێتەکان دەبێت لەناوببرێن، هەر بۆیە پێشتر لە مانگی شوباتی رابردوودا نامەیەکی دەستی رەوانەی بەرپرسانی حکومەتی ژاپۆن کردووە و تێیدا ئاشکرایکردووە، ئەو نیازی هەیە سەتان مرۆڤی شێت بکوژێت.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە کە بە تراژیدترین هەواڵ لە میدیاکانی ئەو وڵاتە ناوبرا، سکرتێری حکومەتی ژاپۆن هاوخەمی حکومەت سەبارەت بە هێرشەکە دەربڕی.
