دیپلۆماتكارێكی ئێران: پرسی كورد و پەكەكە بەردەوام كێشەی توركیا بووە

دیپلۆماتكارێكی ئێران: پرسی كورد و پەكەكە بەردەوام كێشەی توركیا بووە
دیپلۆماتكاری سیاسی ئێران میر محەممەد موسەوی لە كۆنفرانسێك لەژێر ناوی كودەتای دوای توركیا دەڵێت: پێويسته‌ ئەردۆغان ھەڵسوكەوتی ماندێلایی ھەبێت و دەست لە دەستبەسەر كردنەكان ھەڵبگرێت.

لە بەشێك لە وتەكانیدا موسەوی گوتيشى: پرسی كورد و بوونی پەكەكە بە بەردەوامی كێشەیەكی جدی بووە لەبەردەم توركیا و بە زووترین كات كەشی ھەست و سۆز لە كۆمەڵگه‌ی توركیا دادەمركێت.

ھاوكات داواشيكرد، وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا لەسەر پرسی مافی مرۆڤ سیاسەتی دوولایەنەیان نەبێت و ئەگەر پرۆسەی دەستبەسەر كردن بەردەوام بێت كۆمەڵگه‌ی توركیا دەبێتە دوو جەمسەری و رەنگە لە داھاتوودا كوودەتای دیكەش سەرھەڵبدات.

دوای كودەتای 15 ئەم مانگە لە توركیا ئێران پشتیوانی خۆی لە دەسەڵاتی ئەردۆغان راگەیاند.
Top