تورکیا؛ له درێژه‌ی ده‌ستگیرکردنه‌کان دوو جه‌نه‌ڕاڵ و پارێزگای پێشووی ئیستانبوڵ ده‌ستبه‌سه‌رکران
به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو، "دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای ھه‌واڵگریی میت زانیاری‌یان پێده‌گات باکر و تۆپچو به‌ره‌و دوبه‌ی ھه‌ڵاتوون، ده‌ستبه‌جێ ھه‌وڵه‌کانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ و له‌سایه‌ی ھه‌ماھه‌نگیی به‌رپرسانی ئیماراتدا ھه‌ردوو جه‌نه‌راڵه‌که له فڕۆکه‌خانه‌ی دوبه‌ی ده‌ستگیرکران و به‌یانیی ئه‌مڕۆ گهیهنرانهوه تورکیا."
هه‌ر له درێژه‌ی ده‌ستگیرکردنه‌کانی دوای "کۆده‌تاکه‌ی تورکیا"، پارێزگاری پێشووی ئیستانبوڵ، "حوسێن عه‌ونی موتڵو" له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی په‌یوه‌ست به کوده‌تادا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
به گوته‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو، پارێزگاری پێشووی ئیستانبوڵ، حوسێن عه‌ونی موتلو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کراوه و له ئێستاشدا پۆلیس پشکنین بۆ ماڵی ناوبراو ده‌کات.
حوسێن عه‌ونی موتڵو له ساڵی٢٠١٠ تا ساڵی ٢٠١٤ پارێزگاری ئیستانبوڵ بوو، دوای "کوده‌تاکه" یه‌کێک بوو له‌و ٢٤٦ به‌رپرسه مه‌ده‌نییه‌ی که له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی تورکیا دوورخرابوونه‌وه.
ئاژانسی ئانادۆڵو-
