سەرۆکی دادگای تاران برای سەرۆککۆماری ئێران بە گەندەڵی تۆمەتبار کرد
مووسا غەزەنفەرئابادی، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی بەسیج، کە رۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بە دەستگیر کردنی ئەندامانی تۆڕێکی گەندەڵیی بانکی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کرد و گوتی: بە پێی هەواڵەکان حسێن فەرەیدوونی برای سەرۆککۆماریش لەگەڵ ئەم تۆڕە دایە.
ئەم بەرپرسەی دادوەری، هەروەها گوتی: سەرۆککۆمار دەبوایە حوکمێکی قورسی بۆ براکەی دەرکردبایە یان وەک ئەو دەڵێت لانیکەم لە دەستەڵاتی دادەوری داوا بکات، براکەی بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم بدات.
لە هەمان کاتدا محەمەد باقر نەوبەخت، گوتەبێژی کابینەی رۆحانی، رۆژی سێشەممە بە رەخنەگرتن لە "هەوڵی بێئەخلاقانە"ی هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن دژ بە حکوومەت گوتی ئەوە تەنیا حسێن فەرەیدوون نییە کە ئەوا کەوتووەتە بەر توانجێ هەندێک کەس بەڵکوو ئەم هێرشە روو بە هەموو ئەندامانی کابینەیە.
ئاژانسی هەواڵی بەسیج-
