مایکل جۆردان لەسەر توندوتیژی دژی ڕەشپێستەکان بێدەنگی شکاند

مایکل جۆردان لەسەر توندوتیژی دژی ڕەشپێستەکان بێدەنگی شکاند
مایکل جۆردان ئەستێرەی تۆپی باسکەی ئەمریکا لەسەر دیاردەی کوشتنی ڕەشپێستە ئەمریکییەکان هاتنە دەنگ ڕایگەیاند، دودڵە لە کوشتنی ئەمرییکە بەرەگەز ئەفرقییەکان لەسەر دەستی پۆلیس و توڕەشە لەو مامەڵە ترسنکۆنەی کە ژمارەیەک لە پیاوانی پۆلیسیش لەسەردەستی کەسانی ئەمریکی کوژراون.

جۆردان لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی (Undefeated)ی سەر بە کەناڵی تەلەفزیۆنی (ESPN) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، "شانازی دەکات بە ئەمریکی بوونی خۆمەوە ، وەک پیاوێیک ڕەش پێست دودڵم لە کوژرانی ئەمریکی بە ڕەگەز ئەفریقی لەسەر دەستی هێزەکانی پۆلیس، بە هەمان شێوە نیگەران و تۆڕەشم لە هێرشی ترسنۆکانە و ڕقلێبوونەوە لە بەرامبەر پۆلیس وئەفسەرەکانی".

ئەویاریزانە ئەفسانەیەی تۆپی باسکەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات هەست بە دڵتەنگی دەکات لە پێناو ئەو خێزانانەی کە خۆشەویستەکانیان لەدەستداوە.

وتی "باوکم فێری کردم کە ڕێز و خۆشەویستیم هەبێت بۆ کەسانی تربەبێ گوێ دانە ڕەگەز و پاشخانی کلتورییان، بۆیە زۆر دڵتەنگم بەهۆی گەڵەکەبوونی دابەشبوونە ڕەگەزییەکان لە وڵاتدا لەم دواییانەدا، بۆیە لە ئێستاوە ئیتر بێدەنگ نابم".

جۆردان ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لەسەر ئەمریکییەمان یەکبگرن و لەڕێگەی گفتوگۆ و فێربوونەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن و بگەنە ئەنجامێک بۆ گۆڕانکاری لەو هەڵسوکەوتە ڕەگەزپەرستانەیەی کە لە ئەمریکادا هەیە.

ئەو وتارەی ئەستێرەی تۆپی باسکەی ئەمریکا دوای کوژرانی پێنج ئەندامی هێزەکانی پۆلیس لەسەر دەستی پیاوێکی ئەمریکی ڕەشپێست دێت، کە دواتر بووە هۆی بەرپابوونی شەپۆلێکی ناڕەزایی توند لە ناوخۆی ئەمریکا و خۆپیشاندانی فراوان بەڕێچووە، دوای ئەوەی ئەفسەرێکی پۆلیسیش پیاوێکی ڕەشپێستی کوشت.

مایکل جۆردان کە بە ئەستێرەی یانەی شیکاگۆ بۆلزی تۆپی باسکەی ئەمریکا دادەنرێ، زۆر بە کەمی ڕای خۆی دەربڕیوە لەسەر روداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کە وڵاتەکەی بەخۆیەوە بینویەتی، بەڵام ئەم جارە جۆردان بڕیاریدا ئەو دیواری بێدەنگییە درێژخایەنە بشکێنێت.
Top