ئه‌ردۆغان و پوتین کۆده‌بنه‌وه
به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی "ئانادۆڵو"ی سه‌ر به حکومه‌تی تورکیا، جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، "مه‌ھمه‌ت شیمشه‌ک" رایگه‌یاند، سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ٩ی ئابی داھاتوو له شاری سان پیته‌رسبۆرگی رووسیا کۆده‌بنه‌وه.
دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی رووسی له‌لایه‌ن تورکیا له سنووره‌کان سووریا، په‌یوه‌ندیی ئه‌م دوو وڵاته تێکچوو و رووسیا گه‌مارۆی توندی خسته سه‌ر تورکیا. به‌شێکی زۆری ئابووریی تورکیا، په‌یوه‌سته به رووسیا و ساڵانه گه‌شتیارێکی زۆر سه‌ردانی تورکیا ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی گازی سروشتیی تورکیا، له رووسیاوه دێت و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانی تورکیاش، به بازاڕه‌کانی رووسیا خورد ده‌بنه‌وه.
رووسیا مه‌رجی ئه‌وه‌ی دانابوو که ده‌بێت تورکیا به فه‌رمی داوای لێبوردن بکات. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر تورکیا به فه‌رمی داوای لێبوردنی له رووسیا کرد و هه‌وڵه‌کانی بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان خسته‌گه‌ڕ.
