لە فەرەنسا سەری قەشەی کڵێسایەکیان بڕی و کەسی دیکەش بوونە قوربانی
بەپێی گوتەی پۆلیسی روان بۆ میدیاکانی فەرەنسا، رۆژی سێشەممە 26-7-2016، دوو پیاوی چەقۆبەدەست لە ناوچەی سان ئێتیان دو رۆڤاری هێرشیان كردووەتە سەر كڵسایەك و شەش کەسیان بە بارمتە گرتوون.
گەواهیدەران باس لەوە دەکەن، دوو چەکدارەکە بە دەرگای پشتەوە چوونەتە نێو کڵێساکە، ئامادەبووانی نێو کڵێساکەیان بە بارمتە گرتوون و سەری قەشەكەشیان بڕیوەو کەسێکی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و چەکدارەکانیش کوژران.
رووداو
