كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ستی به‌كۆبوونه‌وه‌كانی كرد
كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بی له نواكشۆتی پایته‌ختی مۆریتانیا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه.
سكرتێری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌حمه‌د بن حلی رایگه‌یاند، له لووتكه‌كه‌دا بابه‌تی پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شی عه‌ره‌ب و قه‌یران و كێشه‌کانی تەناهیی گه‌لانی عه‌ره‌ب تاوتوێ ده‌كرێن.
لووتكه‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره به په‌سه‌ندكردنی به‌یاننامه‌ی نواكشۆت، كۆتایی پێ بێت.
مۆریتانیا كه ساڵی 1973 بووه‌ته ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بیدا، یهكەمجاره ئه‌و لووتكهیهی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت
