فه‌ره‌نسا ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ قوتابیانی کورد ده‌ره‌خسێنی
شاندی نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن ئێمێلی پولێ بەرێوەبەری بەشی روژهەڵاتی ناوەراست و سیرێنا ئەلین بەرپرسی قوتابیانی کورد و عیراق پێشوازی لێکران.
له‌م باره‌یه‌وه دکتۆر عه‌لی دۆله‌مه‌ری نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له فه‌ره‌نسا راگه‌یاند له‌م دیداره باسمان لە بارودۆخی قوتابیانی کورد لە فەرەنسا کرد کە زۆر بە باشی ژیان و بارودۆخی خوێندنیان بەرێوە دەچێ و توشی هیچ گیروگرفتێک نەبووینە.
هه‌روه‌ها باسمان لە پرۆژەیەکی گرنگ کرد بۆ دابین کردنی کورسی ئەکادیمی لە زانکۆیەکانی فەرەنسا بۆ ئەو قوتابیانەی کە دەیانەوێت درێژە بە خوێندنی ماستەر و دکتورا لە فەرەنسا بدەن لە سەر حیسابی تایبەتی خۆیان، کە کامپوس فرانس و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا سەرپەرشتی گشت کارەکانیان دەکەن لە دابین کردنی ڤیزا، شوێنی نیشتەجێ بوون، قبولی زانکۆ و کارتی نیشتەجێ بوون و بیمەی تەندروستی و هتد..
له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له فه‌ره‌نسا ووتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و هاوکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندی ئەکادیمی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان شاندێکی کامپوس فرانس سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا.
