مۆزەخانەی حەلەب زیانی زۆری بەرکەوتووە

مۆزەخانەی حەلەب زیانی زۆری بەرکەوتووە
بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەوە لە سووریا، مۆزەخانەی نیشتمانی حەلەب لەو وڵاتە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

ئاژانسی سانای فەرەمی لە سووریا بڵاویکردووەتەوە، ئەو مۆزەخانەیە بەم دواییە چەند موشەکێکی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

بەڕیوەبەری بەڕیوبەرایەتی مۆزەخانەکانی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە: "چەتەی چەکداری توندڕەون".

لە مانگی رابردووش ئەو مۆزەخانەیە چەند موشەکێکی بەرکەوت و بەهۆیەوە زیانی زۆری پێگەیشت.
Top