ئه‌و ئافره‌ته‌ى په‌نابه‌ره سوورییه‌كه كوشتى دووگیان بوو
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پۆڵه‌ندا، راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تیایدا، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه قوربانییه‌كه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى له شارۆچكه‌ى ریوتلینگن له باشوورى ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن په‌نابه‌رێكى سوورییه‌وه ئه‌نجامدرا، پۆڵه‌ندییه.
میدیاكانى ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌یان باس كرد، كه هۆكارى هێرشه‌كه تائێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌كه و قوربانییه‌كه‌ش له چێشتانهیهكدا پێكه‌وه كاریان ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه، كه په‌نابه‌ره سوورییه‌كه پێشتر ناكۆكى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌دا بووه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیاش جه‌ختى كردووه، كه په‌نابه‌ره سوورییه‌كه، دواى كوشتنى ئافره‌تێك و برینداركردنى پیاوێك و ئافره‌تێكى دیكه به چه‌قۆ، ده‌ستگیر كراوه.
