كودەتاكەی توركیا كاریگەری لەسەر كاری رۆژنامەنووسی هەبووە
ئاستەنگ و رێگرییەکانی بەردەم میدیای ئازاد لە تورکیا بەردەوامە و میدیاکاران لەو وڵاتە فشاری زیاتریان خراوەتە سەر، بەشێکیشیان لەو لیستەی حکومەتدان کە پێیوایە بەشداری هەوڵی کودەتان و دەبێت دەستگیر بکرێن.
هەرچەندە لەکاتی هەوڵی کودەتاکەی تورکیا و دوای کودەتاش بەشی زۆری میدیاکانی تورکیا دژی کودەتاكە وەستانەوە، بەڵام بەگوتەی سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەڤانانی ئیستەنبوڵ، رۆژانێکی سەخت بەڕێەکەن و گورزی کاریگەریش بەهۆی هەوڵی کودەتا بەر میدیا کەوتووە.
