یەمەن تووشی قەیرانی سووتەمەنی دەبێتەوە
بەشێکی خەڵکی سەنعای پایتەخت بێ ئومێد بوون لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ رەوشی وڵاتەکەیان.
به‌هۆی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی له یه‌مه‌ن، سه‌تان هاووڵاتی له سه‌ره‌یه‌كی زۆر قه‌ره‌باڵخدا وه‌ستاون له‌كاتێكدا هیچ ئومێدیكیان به‌چاره‌سه‌ربوونی دۆخی مرۆییان نه‌ماوه، دوای ئه‌وه‌ی حووسییه‌كان بڕیاری گرانكردنی نرخی سووته‌مه‌نییه‌كانیاندا له دژی بڕیاری حكومه‌ت دا، كه هه‌رزانی كردبوو.
فارس سونبول، دانیشتووی سەنعا دەڵێت "نرخی نه‌وت له 1500 ریاڵه‌وه بۆ 5000 ریاڵ به‌رزبووەته‌وه، ته‌نیا ئه‌م وێستگه‌یه به 3800 ریاڵ ده‌فرۆشێت و بۆیه قه‌ره‌باڵخترینه. بژێوی خه‌ڵك رێگه‌ی پێنادات هێنده پاره به به‌نزین بدات و من ته‌نیا بایی 1500 ریاڵ واته 10 لیتر ده‌كڕم، چونكه له توانامدا نییه".
به‌پێی فه‌رمانێكی حووسییه‌كان، نرخی لیترێك به‌نزین له 140 ریاڵه‌وه بۆ 180 ریاڵ به‌رز بووەته‌وه و 20 لیتر بەنزین له 2.8 هه‌زار ریاڵ بۆ 3.6 هه‌زار ریاڵ گرانتر بووە، (دۆلارێك = 250 ریاڵ) و ماوه‌ی دوو ساڵه نرخی به‌نزین و سووته‌مه‌نییه‌كانی دیكه‌ش گران بوونە.
شاره‌زایان و ئابووریناسان رایده‌گه‌یێنن، وشكبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی بوون له گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ژێر سایه‌ی راگرتنی داهاته‌كان لەماوه‌ی زیاتر له ساڵێكدا به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆ.
