سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌ندا: ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان نه‌پارێزرێت سه‌ربه‌خۆیی رێگه چاره‌یه
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی دواین راپرسیی زۆرینه‌ی سكۆتله‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ن له به‌ریتانیاو ده‌یانه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا بمێننه‌وه له‌كاتێكدای به‌ریتانییه‌كان ده‌نگیانداوه به جیابوونه‌وه له یه‌كێتییه‌كه.
رۆیته‌رز له‌زاری نیكۆلا ستیرگن سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌نداوه بڵاویكرده‌وه، له‌دوای راپرسییه‌كه‌ی به‌ریتانیا كه تێیدا پشتیوانی له جیابوونه‌وه كرا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئاماده‌كاریی بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌چاره‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی سكۆتله‌ندا له‌به‌ریتانیا هاتووه‌ته‌پێشه‌وه.
ستیرگن له وتارێكیدا كه ئه‌مڕۆ پێشكه‌شیكرد وتی"گه‌ر بینیمان ناكرێت پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان بكه‌ین له چوارچێوه‌ی شانشینی یه‌كگرتوو، ئه‌وا ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێك بێت له رێگه‌چاره‌كانمان‌و سكۆتله‌نداش مافی خۆیه‌تی ئه‌و رێگه‌چاره‌یه تاوتوێ بكات".
به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌ندا، ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ زامنكردنی ئه‌وه‌ی كه رێگه‌چاره‌كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا پێشنیاركراوبێت ئه‌گه‌ر هات‌و په‌رله‌مان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به پێوست زانی.
سكۆتله‌ندا پشتیوانی له مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كرد له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، له‌و راپرسییه‌ی 23ی مانگی رابردوو له به‌ریتانیا ئه‌نجامدراو تێیدا به‌ریتانییه‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ جیابوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد.
پرسی جیابوونه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا له‌به‌ریتانیا له‌كاتێكدایه، له‌مانگی ئه‌یلولی 2014دا سكۆتله‌ندییه‌كان له راپرسییه‌كدا بۆ جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له به‌ریتانیا، بڕیاری مانه‌وه‌یانداو زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ره‌تیانكرده‌وه له به‌ریتانیا جیاببنه‌وه‌و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆخۆیان دابمه‌زرێنن.
له‌ئێستادا به‌پێی دواین راپرسی، زۆرینه‌ی سكۆتله‌ندییه‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ جیابوونه‌وه له به‌ریتانیا ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وه‌یان خستوه‌ته‌ڕوو كه ده‌یانه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا بمێننه‌وه.
له‌راپرسییه‌كه‌دا كه كۆتایی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن په‌یمانگای "بانیلبیس"ه‌وه ئه‌نجامدراوه، 52%ی ئه‌و 620 كه‌سه‌ی وه‌ك نمونه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌شدارییان كردووه پشتیوانی خۆیان بۆ جیابوونه‌وه له‌به‌ریتانیا خستوه‌ته‌ڕوو، 48% له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه نه‌بوون.
