شه‌ڕڤانان دوا ده‌ستپێشخه‌ری ده‌خه‌نه به‌رده‌م داعش له‌مه‌نبه‌ج
ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌جه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاره‌كه له‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كان، به‌پێی ئاژانسی هاوارنیوز –نزیك له‌یه‌په‌گه-.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج داوا له‌داعش ده‌كات، رێگه‌بدات به‌هاوڵاتیانی مهدهنیو برینداره‌كان بچنه ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانان، له‌به‌رانبه‌ردا داعش ده‌توانێت بریندارهكانیانو هه‌ر كه‌سێك بخوازێت له‌ناو شار به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه ببات.
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و دهستپێشخهریهو رێككه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج داوایكردووه داعش وه‌فدێك لهپیاماقولانو ریشسپیهكانی خه‌ڵكی شاره‌كه بنێرێت بۆ گفتوگۆكردن.
پێشتر‌و نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (21ی ئه‌م مانگه)، به‌ئامانجی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی شه‌ڕڤانان مۆڵه‌تی 48 كاتژمێریان به‌چه‌كدارانی داعش دا تاوه‌كو له‌ناوه‌ندی مه‌نبه‌ج برۆنه ده‌ره‌وه كه گه‌مارۆدراون، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك عهشیرهتو كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه به‌ده‌م دهستپێشخهریهكهوه نه‌رۆیشتن.
ده‌ستپێشخه‌ریه نوێیه‌كه له‌كاتێكدایه، شه‌ڕڤانان له‌گه‌ڕه‌كی ئهلكهجلی شاری مه‌نبه‌ج پێشڕه‌وی زیاتریان كردووه ئه‌مڕۆ، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانهكانیشدا 9 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژراون.
له‌و شه‌ڕه‌دا، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌هێرشی ئاسمانی هاوكاری شه‌ڕڤانانیان كردووه، دوو مۆڵگه‌ی داعشیان له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج كردووهتهئامانج.
تیمی ئه‌ندازیاری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌جیش، له‌ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا شه‌ش هه‌زار مین‌و بۆمبی چێنراوو 25 ئۆتومبێلی بۆمبڕێژكراویان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
سیدو كۆبانی، ئه‌ندامی تیمی ئه‌ندازیاری رایگه‌یاندووه، زیاتر له 70 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵبوون، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج دره‌نگانی شه‌وی 31ی ئایاری ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد، تائێستا شه‌ڕڤانان چه‌ندین ناوچه‌ی گرنگ و ستراتیژییان له‌داعش پاككردۆته‌وه، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ته‌واوی گه‌مارۆی شاره‌كه‌یان دا‌و چه‌ند گهڕهكێكیشیان له‌ناوه‌ندی مه‌نبه‌ج كۆنتڕۆڵكردۆتهوه.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش تاوه‌كو چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له 450 هێرشی ئاسمانی له‌دژی چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا كه 19ی ئه‌م مانگه بڵاویكرده‌وه.
هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی، ساڵی 2015 له‌زیاتر له 50 وڵاتی جیهان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پێكهات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، ده‌یان باره‌گای ئه‌و رێكخراوه‌ی له‌عیراق‌و سوریا بۆردومانكردووه بۆ پاڵپشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، سوپای عیراق‌و شه‌ڕڤانان.
ئامانجی رزگاركردنی مه‌نبه‌ج بریتیه له‌بڕینی ده‌ستڕاگه‌یشتنی چه‌كدارانی نوێ بۆ ناو داعش له‌خاكی سوریا به‌درێژایی سنوری توركیا كه له‌مێژه داعش ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هاتوچۆكردنی چه‌كدارانی بیانی له ئه‌وروپاوه بۆ سوریا‌و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كارهێناوه‌و مه‌نبه‌ج به "ده‌رگای ئه‌وروپای داعش" ناوده‌برێت.
شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب دووه‌م گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌ی سوریایه‌و له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تییه كه شاری حهلهبو كانتۆنی كۆبانی و پارێزگای ره‌ققه‌و حه‌سه‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌گاته سنوری عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
مه‌نبه‌ج ده‌كه‌وێته رۆژئاوای چه‌می فورات‌و باشوری شاری جه‌رابلس‌و باكوری رۆژئاوای ره‌ققه‌و به رزگاركردنی ئه‌و شاره له‌ژێر ده‌ستی داعش، په‌یوه‌ندی نێوان شاری ره‌ققه‌و ناوچه‌كانی جه‌رابلس‌و مارع ده‌بڕدرێت كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوری توركیا‌و له‌ژێر ده‌ستی داعشدان، هاوكات رزگاركردنی شاری ته‌بقه‌و به‌نداوی فورات ئاسانتر ده‌كات.
