له‌ماوه‌ى دوو رۆژدا دوو سه‌رۆك شاره‌وانى له مه‌كسیك كوژران
به پێی هه‌واڵێكى سایتى Informador، چه‌كدارانى نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیلى سه‌رۆك شاره‌وانى "بۆنگاراباتۆ" و كوشتیان، دوو له پاسه‌وانه‌كانیشی به‌سه‌ختى بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كوژراوه‌كه پێش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن بازرگانانى فرۆشتنى مه‌وادى هۆشبه‌ره‌وه، نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى، پێگه‌یشتبوو.
دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ش، له شارۆچكه‌ى سان خوان چامۆلا، له باشوورى مه‌كسیك، له هێرشێكدا پێنج كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان سه‌رۆك شاره‌وانى شارهۆچكهكه بوو.
دواى هێرشه‌كه، شیابسا خوان جۆمیس، ئه‌میندارى گشتى حكوومه‌تى مه‌كسیك، رای گه‌یاند :" دوو به‌رپرس كوژران، له‌گه‌ڵ شۆفێرێكى شاره‌وانى، جگه له دوو هاووڵاتى، هاوكات 12 كه‌سى دیكه‌ش له‌و هێرشه بریندار بوون و گه‌ینرانه نه‌خۆشخانه".
باسنيوز
