یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا هه‌ڕه‌شه له یه‌كتری ده‌كه‌ن
ژێین كلۆده ژونكهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له گوته‌یه‌كیدا توركیای ئاگادار كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له سزای له‌سێداره‌دان نه‌كه‌نه‌وه، چونكه هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكات.
باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌ر وڵاتێك سزای له سێداره‌دان جێبه‌جێ بكات له یه‌كێتی ئه‌وروپا جێگه‌ی نابێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر توركیا سزای له‌سێداره‌دان بۆ كوده‌تاچییه‌كان جێبه‌جێ بكات هه‌ر له هه‌مان رۆژ ده‌رگه‌ی گفتوگۆی ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌پچڕێنن.
له به‌رسڤی ئه‌و گوتانه‌دا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی (كه‌ناڵ تورك) ره‌خنه‌ی له ژونكهر گرت.
چاوشئۆغلو ئاماژه‌ی دا كه هیچ لایه‌ن و كه‌سێك بۆی نییه به‌و شێوه‌یه هه‌ڕه‌شه له توركیا بكات، ئێمه هه‌رگیز ئه‌و تاوانه‌ی كوده‌تاچییه‌كان ئه‌نجامیان دا له‌بیر ناكه‌ین و به‌بێ سزاش تێیناپهڕێنین.
هه‌روه‌ها گوتیشی "له‌ناو جه‌ماوه‌ردا خه‌ڵك هه‌یه هاوار ده‌كات سێداره، خه‌ڵكیش هه‌یه ده‌ڵێ به شێوه‌یه‌كی دیكه سزایان بده‌ن. ئێمه گوێ له داوای خه‌ڵك ده‌گرین و پاشان خۆمان ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، كه ئاخۆ له سێداره بدرێن یان زیندانی هه‌تا هه‌تایی بكرێن".
ئه‌و وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و گوتانه‌ی ژونكهر گوتی تۆ سه‌رۆكی توركیا نیت، تا بڕیارمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت.
باسنيوز
