حکومەتی عێراق ئەرکی ئەو هێزە ئەمریکیە ئاشکرا دەکات کە بڕیارە بگەنە عێراق
سەعد حەدیشی وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ ٢٤ی تەموز ڕایگەیاند ، عێراق هێڵی پێشەوەی شەڕی تیرۆر پێکدەهێنێت بۆیە لە بەرژەوەندی عێراقە و جێی خۆیەتی کە پشت بە هاوکاری و کۆمەکی نێودەوڵەتی و هەرمایەتی ببەستن لەم جەنگەدا و سوود لە هەموو ئەو توانایانە وەربگیرێت کە پێشکەش بە عێراق دەکرێت.
حەدیسی وتی "لە سایەی ئەو بارودۆخەدا ئەو لێکتێگەیشتنە لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا ئیمزاکراوە ، کە بڕیارە کەمتر لە ٢٠٠ پسپۆڕ و ڕاوێژکار و تیمی خزمەتگوزاری کە هاوکارییان دەکەن بگەنە عێراق، بۆ ئەوەی سەرلە نوێ بنکەی ئاسمانی گەیارەی باشوری موسڵ بخەنەوە گەڕ ئەویش بەهۆی بایەخی گەورەی بنکەکە بۆ ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ".
حەدیسی جەختیکردەوە لە ڕێگەی ئەو بنکە ئاسمانییەوە کۆمەکی ئاسمانی مەزن بۆ هێزە عێراقییەکان دابینبکرێت و جەختیش دەکەینەوە کە ئەرکی ئەو هێزەی ئەمریکا بەشداریکردنی شەڕ نابێت، چونکە عێراق پێویستی بە هیچ هێزێکی بیانی نییە لەسەر خاکەکەی.
ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ڕۆژی ١١ی تەموزی ٢٠١٦ ڕایگەیاند، نزیکەی ٥٦٠ سەربازی دیکە ڕەوانەی عێراق دەکەین بۆ هاوکاری هێزە عێراقییەکان لە ڕزگارکرنی شاری موسڵ لە دەستی داعش.
