تاران: رازى نابين پشكى ئێران له‌ حه‌ج بدرێته‌ وڵاتانى ديكه‌

تاران: رازى نابين پشكى ئێران له‌ حه‌ج بدرێته‌ وڵاتانى ديكه‌
سەعید ئەوحەدی، سەرۆكی رێكخراوی حەجی ئێران رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەك رێگە نادەن، سعودیە پشكی حەجی ئێران بداته‌ وڵاتانی دیكە.

گوتیشی: پشكی وڵاتانی موسوڵمان لە حەج، لە لایەن رێكخراوی ھاریكاری ئیسلامییەوە دیاریدەكرێت و سعودیە مافی ئەوەی نییە پشكی ھاووڵاتیانی ئێرانی لە حەج بە وڵاتانی دیكە بدات.

سەرۆكی رێكخراوی حەجی ئێران، جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی بۆ ساڵی داھاتوو، داوای پشكی ھاووڵاتیانی ئێرانی لە حەج، لە سعودیە دەكات.

لە ماوەی رابردوودا، سعودیە بە ھۆی پابەند نەبوونی ئێران بە رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، رێگەی بە ئێران نەدا بەشداری لە حەجی ئەمساڵدا بكات و ئێرانیش سعودیە بە دژایەتی راستەوخۆی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات.
Top