مه‌كگۆرگ: دوای مه‌نبه‌ج ئامانجه‌كه ره‌ققه‌یه
ئه‌و وتانه‌ی مه‌كگۆرگ له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا هات له‌گه‌ڵ سكای نیوز عه‌ره‌بیه كه تێیدا باسی شه‌ڕی داعش و هه‌نگاوی داهاتووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌گه‌ڵ روسیا.
مه‌كگۆرگ رایگه‌یاند، ستراتیژی داهاتووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێداگریی له‌سه‌ر به‌شداریپێكردنی دانیشتوانی ناوچه‌كان ده‌كاته‌وه له شه‌ڕی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی داعش، تا دره‌نجام و ئاكامی به‌هێز بهێنرێنه‌دی.
وتیشی "له‌پاش رزگاركردنی شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج له سوریا كه شه‌ڕێكی توند و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی تێیدایه، به‌و پێیه‌ی رێڕه‌وی سه‌ره‌كی گه‌یشتنی كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كانه به چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان، شاری ره‌ققه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه ئامانجی داهاتوو ده‌بێت".
شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج له‌دوێنێ شه‌ممه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ندی مه‌نبه‌ج له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته كۆتایی هات كه بۆ داعشیان دانابوو تا به‌چه‌كه‌كانیانه‌وه له‌شاره‌كه بچنه ده‌ره‌وه كه چه‌ند مانگێكه له‌ژێر هێرش و گه‌مارۆی شه‌ڕڤاناندایه.
مه‌كگۆرگ ده‌ڵێت، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی به بڵاوه‌پێكردنی سێ هه‌زار سه‌ربازی سه‌ر به هێزه تایبه‌ته‌كان كردووه له‌سوریا، جه‌ختیشی له‌سه‌ر كۆتایهاتنی رۆژگاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه كرده‌وه.
به‌وته‌ی مه‌كگۆرگ، 60%ی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش له عیراقدا ده‌ستی به‌سه‌ریانداگرتبوو، رزگاركراون و هه‌ڵمه‌ته‌كانیش بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان به‌رده‌وامن.
رێكخراوی داعش ماوه‌ی چه‌ندین مانگه له‌سوریاو عیراق له پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامدایه، له‌عیراق شاری فه‌لوجه‌ی ستراتیژی له‌ده‌ستداوه‌و له‌سوریاش شه‌ڕڤانان نزیكن له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی مه‌نبه‌ج.
مه‌كگۆرگ ئاماژه‌ی به ستراتیژی داهاتوو كرد كه به وته‌ی ئه‌و، وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی پاره‌داركردن و به‌گژداچوونه‌وه‌ی په‌یامه ریكلامی و فیكرییه‌كان بڵاوكراوه‌كانی داعش له‌خۆده‌گرێت، ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئیماراتیشی كرد له بنه‌بڕكردنی فكری تیرۆریستی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌لیكترۆنی و ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی كه پێشكه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه له‌و بواره‌دا.
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ روسیا له سوریادا، مه‌كگۆرگ ده‌ڵێت "هامه‌هه‌نگییه‌ك له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر به‌ره‌ی نوسره، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته روسه‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و كاریی دوژمنكاریی له‌ڕێگه‌ی فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی سوریا له‌ئه‌ستۆگرن كه به‌رده‌وام رێككه‌وتنه‌كه پێشێل ده‌كات".
له كۆتاییدا ماكگۆرگ، به‌دووری زانی روسیا بێته پاڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئاماژه‌ی به بێ متمانه‌یی وڵاته‌كه‌شی كرد به‌رانبه‌ر به مۆسكۆ كه به شێوازی سه‌ربازی و ماددی كۆمه‌ك و پشتیوانی حكومه‌تی سوریا ده‌كات.
