ویکلیکس: بارزانى کار بۆ دەوڵەتى کوردی دەکات

ویکلیکس: بارزانى کار بۆ دەوڵەتى کوردی دەکات
لە یەکێک لەو بەڵگەنامانەى کە ویکلیکیس لەسەر پارتى داد و گەشەپێدانى تورکى ڕۆژى سێشەمەى ڕابردوو ١٩/٧/٢٠١٦ بڵاویکردووەتەوە،ئاماژە بە ستراتیجى سەرۆک بارزانى دراوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەوە خڕاوەتە روو کە بارزانى کار بۆ دەوڵەتى کوردى دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لە ٣/٥/٢٠١٥ سەردانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاى کردووە و لەگەل سەرۆک ئۆباما و جۆ بایدن کۆبووەتەوە.

هەر لەو بەڵگەیەدا ئاماژە بەوە دراوە کە جۆ بایدن وتویەتى ژیانمان ئەوەندەى ماوە کە دەوڵەتى کوردى ببینین،هەروەها باس لە دروستکردنى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى کوردستان کراوە لەبەڵگەکەدا وەک ئامادەکارى بۆ سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان.

لەدرێژەى ئەو بەڵەگەیە هاتووە کە بارزانى ستراتیجى دەوڵەتى کوردییە و بۆ ئەو مەبەستەش کار دەکات و پێشبینى ئەوەش کراوە کە لەدوو ساڵى ئایندە ئەو دەوڵەتە دروست بکات،جێگاى ئاماژە پێدانە ئەو بەڵگەیە بەروارى مانگى شەشى ٢٠١٥ى لەسەرە.
Top