وڵاتانی عەرەبی بە توندی ئیدانەی دەستێوەردانەکانی ئێران دەکەن
لیژنەی وزاری کۆمکارەکە، کە لە وەزیرانی دەرەوەی میسر و سعوودیە و بەحرێن و سەرۆکی کۆمکارەکە پێکدێت، ئەو بەیاننامەیەی ئامادەکردووەو کە تیایدا داوا دەکات پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا لەسەر بنچینەی دراوسێیەتی باش بنیات بنرێ، هەروەها بەیاننامەکە، ئیدانەی دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات و داوا دەکات چیتر تاران دەست نەخاتە کارووباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبییەوە.
لەبارەی بە تیرۆر ناساندی رێکخراوی حیزبوڵڵای لوبنانیشەوە، حکوومەتی بەیروت تێبینی لەسەر بەیاننامەکە هەیە و ئەم حیزبە بە بەشێک لە کۆمەڵگەی لوبنانی دادەنێت.
K24
