له چین به‌هۆی با و بارانه‌وه به ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی
بڵاویشیان كردووه‌ته‌وه كه له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینییه‌وه تاوه‌كو ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی بارنێکی به‌خووڕ و بایه‌كی به‌هێز و روودانی سێڵاوه‌وه له هه‌رێمی شانگه‌های و ده‌وروبه‌ری 129 که‌س بوونه‌ته قوربانی و به ده‌یان که‌س بێ سه‌ر و شوێن بوونه و هه‌روه‌ها به هه‌زاران که‌س به‌ناچاری ماڵه‌کانیان جێهێشتووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه زیاتر له 50 هه‌زار خانوو ڕووخاون و زیانه ماڵییه‌كانیش به ده‌یان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
