ئەفغانستان.. سێ تەقینەوەی خۆکوژی دەیان کەسی کردە قوربانی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (32,7,2016)، سێ تەقینەوەی خۆکوژی لەناو خۆپێشاندەرانی سەر بە بزووتنەوەی ڕووناکی لە گۆڕەپانی (دەهمزەنگ)ی شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویان دا و بە هۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.
حەفیز شەریعەتی، مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە خۆپێشاندەران بە کاناڵی (بی بی سی) گوتووە: "سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لەناو ئاپۆڕای خۆپێشاندەران ڕوویان دا"، بە گوتەی ئەو مامۆستایە تەقینەوەکان خۆکوژی بوون.
تا ئیستا ئاماری دروست لە قوربانییەکانی ئەو تەقینەوانە لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی دوا زانیارییەکان نزیکەی 30 کەس کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار هەیە.
بەڕێوەبەرانی خۆپێشاندانەکە دەڵێن: "بە هەزاران کەس لەو خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون".
خۆپێشاندەران داوای دادپەروەری کۆمەڵایەتیی و نەهێشتنی جیاوازی لە دامودەزگا حکوومییەکانیان کردووە.
