سەرۆکی پەرلەمانی ئیران: دەبێ کارگەیەکی نوێی ناوکی دابمەزرێنین

 سەرۆکی پەرلەمانی ئیران: دەبێ کارگەیەکی نوێی ناوکی دابمەزرێنین
سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای کردووە هەتا پڕۆژەیەکی نوێ بۆ دامەزران و خستنەگەڕی کارگەیەکی ناوکی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم پێشکەشی پەرلەمان بکرێت.



عەلی لاریجانی، سەرکی پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەبارەی کەمەتەرخەمی لە بەرانبەر نیگەرانییەکانی ئێران، گوتی "بەرنامەی مووشەکیی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران لەگەڵ زلهێزەلەکان نییە."

بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، بەرنامەی مووشەکیی ئێرانی پێچەوانەی ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەو وڵاتە لەگەڵا وڵاتانی پێنج کۆ یەک زانیوە و بە پرسێکی "کێشە خولقێن" لە قەڵەمی داوە.



لاریجانی لەو لێدوانێدا وێڕای ڕەتکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی بان کی مۆن، گوتی " هیچ ڕێگەیەک بێجگەلە بەرنەگاربوونەوە بۆ ئێران نەماوەتەوە، چونکە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بەرانبەر پرسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێراندا پابەندی بەڵیینەیاکن نەبوون."

لە درێژەدا ڕاشیگەیاندووە "پێویستە ڕێکخراوی ئەتۆمیی ئێران، بەپێی یاساکان پڕۆژەیەکی نوێ بۆ دامەزرانی کارگەی ناوکی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی پێویستی وڵات دابڕێژێ و پەرلەمانیشی لێ ئاگادار بکاتەوە."











باسنیوز
Top