ئۆباما: ئەمەریکا دەستى لە کودەتاکەى تورکیادا نەبووە
ڕایگەیاند ، ئەمەریکا هیچ زانیارییەکى پێشوەختەى لەسەر کودەتاکەى تورکیا نەبووە و هەر جۆرە زانیاریی و ڕاپۆرتێکیش لەم بارەیەوە ڕەتدەکەینەوە و ڕاست نیە".
ئۆباما سەبارەت بە ڕادەست کردنەوى فەتحوڵا گولەن بە تورکیا وتوویەتى " ئەوە دەسەڵاتى دادى ئەمەریکا بڕیاری لێ دەدات".
هاوکات سەردار قلیج باڵیۆزى توکریا لە ئەمەریکا ڕایگەیاند ، سەرجەم بەڵگەکانمان سەبارەت بە تێوەگلانى فەتوحڵا گولەن لە کودەتاکەدا داوەتە ئەمەریکا و کودەتاچییەکانیش دانیان بەو ڕاستییەدا ناوە.
قلیج داواشیکردووە لە ڕاگەیاندنەکانى ئەمەریکا هەوڵبدەن ڕاستییەکان بە دەست بخەن.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات هەندێک ماڵپەڕ و کەسایەتى ڕایانگەیاند دەزگاى هەواڵگرى ئەمەریکا زانیارى لەسەر کودەتاکەى تورکیا هەبووە.
باسنیوز
