پەرلەمانی توركیا راگەیاندنی باری نائاسایی پەسەندكرد
شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی وتارێكدا رایگەیاند، بۆماوەی 3 مانگ باری نائاسایی لەتوركیا رادەگەیەنن و دەستوریش ئەو رێگەیەیان پێدەدات.
راگەیاندنی باری نائاسایی لەتوركیادا دوای ئەوە هات كە درهنگانی شهوی 15ی ئهم مانگه، ژمارهیهك فهرماندهی سهربازی توركیا كودهتایان بهسهر تهواوی جومگهكانی دهسهڵاتدا راگهیاند، بهڵام دوای چهند كاتژمێرێك دهسهڵاتی توركیا بهسهرۆكایهتی رهجهب تهیب ئهردۆغان شكستپێهێنانی ئهو ههوڵهی راگهیاند، تائێستاش بهوهۆیهوه زیاتر له 9 ههزار كهس دهستگیركراونو سهدان-یش كوژران.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی حوڕیەت-ی توركی، لەو دانیشتنە نائاساییەی پەرلەماندا، پرۆژە بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی لەتوركیادا لەكۆی 550 ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، 346 ئەندامیان بە بەڵێ و 115 یان بەنەخێر دەنگیان بۆ داوەو بەزۆرینەی دەنگ پەسەند كراوە.
پێشتریش مەرال دانیش بەشتهاش جێگری هاوسەرۆكی گشتی هەدەپەو پەرلەمانتاری شاری ئەدەنە لەپەرلەمانی توركیا بەناوی فراكسیۆنی هەدەپەوە لەوتەیەكدا كە لە كۆبونەوەی پەرلەماندا پێشكەشیكرد رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ راگەیاندنی باری نائاساییدا نین، نابێت بەپاساوی هەوڵی كودەتا مافەكانی مرۆڤ پێشێلبكرێن.
لەو ماوەیەدا كە باری نائاسایی لە توركیا رادەگەیەنرێت، ئەو وڵاتە كاركردن بە 15 ماددەی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا رادەگرێت، دوای 26 ساڵ لە جێبەجێكردنی، كە تایبەتە بە رەوشی مافەكانی مرۆڤ و ئازادییەكان، ئەوەش بەوتەی نومان كورتوملوش جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا.
پەیماننامەی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە چواری تشرینی 1950 لە لایەن 47 وڵاتی ئەوروپاوە لە رۆما ئیمزاكرا، تایبەتە بە پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییەكان، لەساڵی 1953 ەوە كاری پێدەكرێت، توركیا لە 18 ئایاری 1954 پەیمانناكەی پەسەندكردووەو لەساڵی 1990 ئەندامێتی تركیا قبوڵكراوە بۆ چونە ناو ئەو وڵاتانەی پەیماننامەكە جێبەجێ دەكەن.
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا وتیشی "پێشتر لە توركیا بەدەیان جار باری نائاسایی راگەیەنراوە كە هەمویان لەدژی خەڵك بوون، بەڵام ئەمجارە لە بەرژەوەندی خەڵكە".
خەندان-
