تەرمی 21 ژن و پیاوێکی پەنابەر لە کەناراوەکانی لوبنان دۆزرایەوە

 تەرمی 21 ژن و پیاوێکی پەنابەر لە کەناراوەکانی لوبنان دۆزرایەوە
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕای گەیاند، تەرمی 21 ژن و پیاوێکی پەنابەریان لە کەناراوەکانی لوبنان دۆزیوەتەوە، کە بە مەبەستی گەیشتن بە ئیتالیا هەوڵیان داوە بە بەلەمێکی پلاستیکی بپەڕنەوە، بەڵام بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (21,7,2016)، تەرمی 21 ژن و پیاوێکی پەنابەر لە کەناراوەکانی لوبنان دۆزرایەوە، کە بە نیاز بوون بە قاچاغ و لەڕێی بەلەمێکی پلاستیکییەوە خۆیان بگەیەننە ئیتالیا.

هاوکات پزیشکانی بێ سنوور دەڵێن: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتیکدا کە بەلەمەکانمان لە دەریای ناوەڕاستدا خەریکی گەڕان بوون، توانیان زیاتر لە 209 پەنابەر ڕزگار بکەن کە بە دوو بەڵەم مەبەستیان بووە خۆیان بگەیەننە ئیتالیا و لەو ژمارەیەش 50یان منداڵ بوون".

بە پێی ڕاپۆرتەکە زۆربەی ئەو پەنابەرانە هاووڵاتیی نایجیریا بوون.








باسنيوز
Top