له بەلجیکا دوو گرووپی توندڕەوی عێراقی ئاشکرا دەبن
رۆژنامەی (گەزێتە)ی بەلجیکی بڵاوی کردووەتەوە، کە گرووپەکە لە 10 کەس پێکهاتوون و هەموویان خەڵکی عێراق، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە، یەکێکیان ئازاد کراوە.
میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە، کە لەم دواییانە 15 عێراقی دیکە، کە خەڵکی شارەکانی بەغدا و مووسڵن، مافی مانەوەیان لە بەلجیکا وەرگرتووە و گومان دەکرێ پەیوەندییان بە داعشەوە هەبێ.
ئەو 15 کەسە عێراقییە، لەلایەن ژنێکی تەمەن 40 ساڵانی مەغریبییەوە لە شاری ڤێرفی لە رۆژهەڵاتی بەلجیکا رێکخراونەتەوە و دوای وەرگرتنی مافی مانەوەش، ئەو ژنە کاری بۆ دۆزیونەتەوە و کۆبوونەوەیان پێ دەکات.
پەنابەرێک، کە لەسەر ئەنجامدانی تاوانێکی ئاسایی دەستگیر کراوە، بە پۆلیسی راگەیاندووە، کە گرووپی توندڕەو لە نێو پەنابەراندا هەن و بە نیازی ئەنجام دانی کاری تیرۆریستین.
باسنیوز
