ئیلام.. هێرشی سیسرک دانیشتوانی شارێک تووشی دڵەڕاوكێ دەکات

 ئیلام.. هێرشی سیسرک دانیشتوانی شارێک تووشی دڵەڕاوكێ دەکات
چەندین ڕۆژە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر سیسرک هێرشی کردووەتە سەر شاری میهران لە پارێزگای ئیلام و ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانیی دانیشتوانی ئەو شارە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (ئاوای مێهران)، هێرشی سیسرک بۆ ناوچەی مێهران و بەتایبەت شاری مێهران ئاسایشی دانیشتوانی تێک داوە، بە جۆرێک ئەو سیسرکانە بەناو جادە، کۆڵان و ماڵەکان بڵاو بووەنەتەوە.

بە گوتەی کارناسانی ژینگەپارێزی، هۆکاری هێرشی ئەو سیسرکانە گۆڕانی ئیکۆلۆژییە، بە جۆرێک ڕێژەی بارانی ئەمساڵ دوای چەندین ساڵ وشکەساڵی، گەشەی گژوگیا و گەرمای زۆر بووەتە هۆی گۆڕانی ئیکۆلۆژی و ژینگەی گونجاوی بۆ گەشەی و پەرەسەندنی ئەو سیسرکانە بەدەی هێناوە.

موراد ناسری، قایمقامی مێهران لەو بارەیەوە گوتی: "زۆربوونی ئەو زیندەوەرە، مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی و لەناوچوونی بەروبوومی کشتوکاڵی لێ دەکەوێتەوە".









باسنيوز
Top