بیناڵی یڵدرم: داوای خەڵك بۆ لەسێدارەدانی كوده‌تاچییه‌كان فه‌رمانه بۆ ئێمه
دوای ئه‌وه‌ی 15ی ته‌مووز هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه شكستی هێنا، خه‌ڵك رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و داوه ده‌كه‌ن كه ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوده‌تایان داوه و ده‌ستگیر كراون، له سێداره بدرێن. بۆ وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك، له گوته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له ئیسته‌نبۆڵ، یڵدرم ده‌ڵێ داوای خه‌ڵك بۆ ئێمه فه‌رمانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ی به په‌له له‌و باره‌یه‌وه بده‌ین هه‌ڵه‌یه.
ئه‌و داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد كه ئه‌گه‌ر خۆی به دۆستی توركیا ده‌زانێت با فه‌تحوڵڵا گوله‌نی راده‌ست بكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ده‌وێت هه‌موو شتێك ئاشكرایه و هه‌موو میلله‌تیش داوا ده‌كه‌ن گوله‌ن راده‌ست بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و كوده‌تایه دژی دیموكراتی بووه له توركیا، ئه‌وه‌ی ده‌هاته شوێنی دیموكراتیش بێگومان رژێمێكی دكتاتۆر بووه، بۆیه له‌مه زیاتر چی به‌ڵگه‌یه بۆ دنیا و ئه‌مه‌ریكا.
باسنيوز
