ڕاوێژكاری خامەنەیی: ئەگەر كورد سەربەخۆیی وەرگرێ دەبنە ئیسرائیلی دووەم
هەروەها گوتی ئەمەریكا لە هەوڵی بەهێزتركردنی كوردەكانە لە ناوچەكەدا و بە نیازە كوردستانی سەربەخۆ دابمەزرێنێ، كە ئەمەش مەترسییەكی زۆر گەورەیە و ئەگەر ئەمە سەربگرێت؛ ئیسرائیلی دووەم لە ناوچەكەدا دروست دەبێت.
عەلی ئەكبەر ویلایەتی؛ ئەمەریكای تۆمەتبار كرد بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكان و گوتی؛ رەنگە ئەمەریكا سزا ئابوورییەكان هەڵگرێت بەڵام بابەتێكی دیكەی ورووژاندووە كە زۆر ترسناكە و جێگەی قبووڵكردنی ئێران نییە.
راوێژكاری خامەنەیی راشیگەیاند كە ئێستەدا ئێران زۆر بەهێزترە و لە ناوچەكەدا پێگەی تایبەتیی خۆی هەیە؛ بۆیە ئەمەریكا و رۆژئاوا كەوتوونەتە پلان بۆ ئەوەی شكست بە پێشكەوتنەكانی ئێران بێنن.
باسنيوز
