دادگای ئێران سزای زیندانی بۆ چالاکوانێکی کورد دەبڕێتەوە
بەپێی زانیاریی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەم چالاكە كوردە ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد حوكمی 3 مانگ و 1 ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ئێستا سەردار موكریانی لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد خەریكی تێپەڕاندنی ماوەی حوكمەكەی خۆیەتی.
ئەم هاووڵاتییە كوردە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت لە شوێنی كارەكەی دەستبەسەر و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی سزا درا.
باسنيوز
