به‌هۆی ڕووداوه‌کەی تورکیاوه کۆبوونه‌وه‌کەی یۆنسکۆ دوا خرا
بڕیاربوو کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌کانی یۆنسکۆ له ئانکارا به‌ڕێوه بچێت و بڕیار له‌سه‌ر زەلکاوەکانی عێراق بدات بۆ ئەوەی وه‌ک شوێنه‌وارێکی جیهانی بناسێنرێن .به‌هۆی هه‌وڵی کۆدەتای سه‌ربازییه‌وه له ئانکارا، کۆبوونه‌وه‌کان دواخران .
تاریق شبر سه‌رۆکی ناوه‌ندی وزه و ئاوی عێراق ڕایگه‌یاند یه‌کێک له پرسه‌کان که بڕیار بوو له کۆبوونه‌وەکانی یۆنسکۆ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، ناساندنی زەلکاوەکانی باشووری عێراق بوو وه‌ک شوێنه‌واری جیهانی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه که له ئانکارا ڕوویاندا، کۆبوونه‌وه‌کان بۆ کاتێکی نادیار دواخران.
KDP
