ئەو گەنجە کێیە کە لە شەوی کودەتاکەوە بەردەوام لەگەڵ ئۆردۆگانە؟

 ئەو گەنجە کێیە کە لە شەوی کودەتاکەوە بەردەوام لەگەڵ  ئۆردۆگانە؟
دەرکەوتنی گەنجێکی تورکی لە تەنیشت رەجەب تەیب ئۆردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە ھەموو وێنەکان و لە دوای شەوی کودەتاکەوە، وای لە زۆر کەس کردووە پرسیار لەبارەی ناسنامەی ئەو گەنجە بکەن.

ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ئاشکرایان کرد، ئەو گەنجە ناوی بیرات بیراقە کە زاوای سەرۆک کۆماری تورکیایە. ئەو گەنجە پێشووتر رۆژنامەنووس بووە و ئێستاش وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکانە.

بیراق یەکەم جار لە تەک ئۆردۆگان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە فڕۆکەخانەی (ئەتاتورک) دەرکەوت، کامیراکان وێنەیان دەگرت، کاتێک بینیان ئەو گەنجە لە گوێچکەی ئۆردۆگانەوە بە چرپە قسە دەکات.

بیراق ھاوسەری ئیسرای کچی ئۆردۆگانە و بە گوێرەی چەند ڕاپۆتێک، ئۆردۆگان زۆر متمانەی بەو پیاوە ھەیە و بۆ وەرگرتنی ھەر بڕیارێک، پرس و ڕاوێژی پێ دەکات.

ڕۆژێک دوای کودەتاکە، لە 16\7\2016، کاتێک ئۆردۆگان لە ئیستەنبۆڵ وتاری بۆ جەماوەرەکەی دەدا، جارێکی دیکە بیرات لە تەنیشی سەرۆک کۆمار دەرکەوتەوە.

شەوی 15ی تەمووزی 2016 لە تورکیا، ھەوڵێکی کودەتا لە لایەن سوپای تورکیا درا کە دواتر بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هاووڵاتییانی تورکیا، شکستی پێهێندرا و ئەمڕۆ یەکشەممەش سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕای گەیاند، هەوڵەکە لە لایەن بەشێک لە سوپای تورکیاوە دراوە.









باسنيوز
Top