ئەردۆگان مانای چوار په‌نجه‌كه‌ی دەستی ڕوون ده‌كاته‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی (ئه‌لعاله‌م)، دوای شكستی كودهتاکەی سوپای توركیا، سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته دوێنی شه‌و له ناو ئاپۆڕای لایه‌نگره‌كانی، وه‌ك جاران چوار په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی هه‌ڵێناو ڕایگه‌یاند: "ئه‌و چوار په‌نجه‌یه به مانای یه‌كێتی توركیا، یه‌كێتی میلله‌ت، یه‌كێتی خاك و یه‌كێتی ده‌وڵه‌ت دێت".
پێشتریش له زۆربه‌ی بۆنه و ڕێوڕه‌سمه‌كاندا سه‌رۆككۆماری توركیا چوار په‌نجه‌ی هه‌ر دوو ده‌ستی نیشانی ئاماده‌بووان ده‌دا، به‌ڵام دوای شكستی كودەتاكهی سوپا، مانای ئه‌و هێمایه‌ی بۆ ئاماده‌بوان ڕوون كرده‌وه.
باسنيوز
