ئەرمینیا؛ چه‌ند چەکدارێک هێرشده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سكای نیوز رایانگه‌یاند، به بارمته گرتنی ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانه‌كانی سوپاوه، بۆ فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانه، تا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ئازاد بكرێت كه به‌هۆی ململانێی هه‌رێمی ناغورو كاراباخ له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان ده‌ستگیركراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، له ئێستادا دانوستان له ئارادایه بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان كه له‌ناویاندا فالیری ئوسیبیان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌ریڤان و ژماره‌یه‌ك له پۆلیسی تێدایه.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه ناویان له خۆیان ناوه "رێكخراوی ئازادی ئۆپۆزسیۆن" به سه‌ره‌تای كوده‌تای سه‌ربازی داده‌نرێت.
رفێنه‌ران داواده‌كه‌ن سه‌رجه‌م زیندانییه سیاسییه‌كان ئازادبكرێن، له‌ناویاندا جیرایر سیفیلیان رێكخه‌ری رێكخراوه ئۆپۆزسیۆنه‌كه، كه به به‌تۆمه‌تی بازرگانی چه‌ك ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌رمینیا، سیفیلیان نیازی هه‌بووه ده‌ستبه‌سه‌ر باره‌گا حكومییه‌كاندا بگرێت له‌ناویاندا باره‌گای رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن به یارمه‌تی گروپێكی چه‌كدار.
به‌پێی سایتی ده‌یلی سه‌باحی توركیا، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا كه‌سێك كوژراوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون .
دواتر هێزه‌كانی ئاسایش گه‌مارۆی بارهگاكهیانداوه و ڤلادیمێر گاسپاریان، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ش گه‌یشتۆته شوێنی ڕووداوه‌كه و ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان دانوستاندن له گه‌ڵ چه‌كداره‌كاندا ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌رمینیا ڕه‌تیكرده‌وه هیچ هه‌وڵێكی كوده‌تا له‌و وڵاته‌دا درابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سایتی پان ئه‌رمینیان بڵاویكرده‌وه رێگا به رۆژنامه‌نووسان نه‌دراوه روماڵی ڕووداوه‌كه بكه‌ن، و به‌رپرسی میدیای پۆلیسی ئه‌رمینیا ڕایگه‌یاندووه به‌م زوانه به‌یاننامه‌یه‌ك له‌و باره‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ندان
