ئێران: بە وردی چاودێریی سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا دەکەین
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مێهر، عەلی شەمخانی، نوێنەری خامنهیی و دەبیری ئهنجومهنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشکرای کرد: تەواوی سنوورەکانی زەوینی و ئاسمانیی هاوبەشی نێوان ئێران و تورکیا لەژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی تەواو دان و بەتهواوەتی بەسەریدا زاڵین.
شهمخانی له کاردانهوه به ڕووداوهکانی تورکیا، رایگەیاند: بە وردبینی و نیگەرانییەوە رووداوەکانی تورکیا لەژێر چاوەدێریمان دان و ناسەقامگیریی ئەم وڵاتە بە هۆکارێک بۆ ناسەقامگیریی ئاسایش و ئارامیی خەڵک دەزانین.
بەهۆی کودەتای بەشێک لە سوپای تورکیا، 104 کەس کوژران و زیاتر لە 2800 سەرباز و ئەفسەر دەستگیر و زیاتر لە 1400 کەسیش بریندار بوون.
